له هه‌ر 15 چركه‌یه‌كدا توشبویه‌كی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌دات
بەپێی ئامارەکان، هەریەکە لە ئه‌مریكا به‌تۆماركردنی چوار ملیۆن و 918 هه‌زار و 20 توشبو، 160 هه‌زار و 290 گیانله‌ده‌ستدا، بڕازیل به‌تۆماركردنی دو ملیۆن و 808 هه‌زار و 71 توشبو، 96 هه‌زار و 96 گیانله‌ده‌ستدان، هیندیستانیش به‌تۆماركردنی 910 هه‌زار و 681 توشبوش، 39 هه‌زار و 856 گیانله‌ده‌ستدان به سێ وڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندترینی جیهان له‌روی توشبون به‌ڤایرۆس كۆرۆنا داده‌نرێن.
له هه‌ر رۆژێكدا پێنج هه‌زار و 900 توشبوی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز، كه پشتی به‌ستوه به‌ئامارێكی هه‌فته‌ی رابردو، له هه‌ر رۆژێكدا پێنج هه‌زار و 900 توشبوی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌وه‌ش له‌هه‌مو كاتژمێرێكدا 247 مردن و له هه‌ر 15 چركه‌یه‌كیشدا یه‌ك مردن تۆمارده‌كرێت.
18 ملیۆن و 709 هه‌زار و 161 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا تۆماركراوه
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری داتاسهنتهری جیهانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، 18 ملیۆن و 709 هه‌زار و 161 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌نێویاندا 704 هه‌زار و 438 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه، 11 ملیۆن و 926 هه‌زار و 224 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه.
خەندان
