نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی نۆ ساڵدا
نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا 5.22 دۆلار بەرزبوەوە و نرخەکەی گەیشتە 2027.88 دۆلار
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا 5.22 دۆلار بەرزبوەوە و نرخەکەی گەیشتە 2027.88 دۆلار، واتە بە رێژەی 0.26%ی بەهاکەی زیادیکردوە.
بەهۆی زیادبونی نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری درێژەکێشانی ئەو قەیرانە تەندروستییەی کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا سەریهەڵداوە، هەروەها ئەو هەڵئاوسانە ئابورییەی کە بانکە ناوەندییەکانی جیهانی گرتوەتەوە خواست لەسەر زێڕ زیادیکردوە، بەجۆرێک بەهاکەی ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد، کە لە نۆ ساڵی رابردودا بەخۆیەوە نەبینیوە.
هۆکارێکی دیکەی زیادبونی خواست لەسەر زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ کەمبونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار
ئابوریناسان هۆکارێکی دیکەی زیادبونی خواست لەسەر زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ کەمبونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار، ئەوەش وایکردوە وەبەرهێنەران زێر وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی سامانەکەیان بەکاربهێنن.
خەندان
