ترهمپ: ناردنی ھێز بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین ھەڵە بووە لە مێژووی ئەمەریكادا
ترهمپ، دووشەممەی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامهوانیدا گووتی: "بڕیاری ناردنی ھێز بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و كەوتنە ناو ململانێكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەورەترین ھەڵە بووە لە مێژووی وڵاتەكەماندا. ئەمە دیدی خۆمە".
ترهمپ پێشتر چەند جارێك رایگەیاندبوو، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمهریكا بە نیازە كۆتایی بە سیاسەتی "ئەو شەڕانەی كە كۆتاییان نییە" بهێنێت و ھەوڵدەدات ھاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی جیھان درووست بكات لە جیاتی شەڕ و ململانێكردن لەگەڵیاندا.
K24
