نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی دروستبونی "کارەساتی فێرکاری" هۆشداری دەدات
تا ناوەڕاستی مانگی تەموزی ئەمساڵ زیاتر لە میلیارێک خوێنکار فێرکردنیان لەدەستچوە
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نوێترین پەیامیدا لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆییەکەوە بڵاویکردەوە، "تا ناوەڕاستی مانگی تەموزی ئەمساڵ لە 160 وڵاتی جیهان دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوی مابونەوە، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە میلیارێک خوێنکار کە زیاتر لە 40 ملیۆنیان منداڵن هەلی فێرکردنیان لەدەستچوە".
پێش بڵاوبونەوەی پەتاکەش زیاتر لە 250 ملیۆن منداڵ بێبەشکراون لە خوێندن
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت پێش بڵاوبونەوەی پەتاکەش زیاتر لە 250 ملیۆن منداڵ بێبەشکراون لە خوێندن، زۆرینەی ئەو منداڵانەش لە وڵاتانی تازە گەشەسەندودان.
گۆتێرێس لەو گرتە ڤیدیۆیەدا هەڵمەتێکی بەناوی "داهاتومان رزگاربکەن" دەستپێکرد، بۆ راگرتنی کارەساتی فێرکاری نەوەکان، چونکە دەبێتەهۆی پەکخستنی تواناکانی مرۆڤایەتی لە گەشەسەندن.
پێویستە گەڕانەوەی خوێندکاران بەشێوەیەکی سەلامەت بکرێتە پێشینەی کارەکانیان
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان باسی لەوەشکرد، پێویستە گەڕانەوەی خوێندکاران بەشێوەیەکی سەلامەت بکرێتە پێشینەی کارەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش راوێژ بە مامۆستایان، گەنجان و چاودێرانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکاری بکرێت.
خەندان
