له ئێران 215 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/8/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 215 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 17 هه‌زار و 405 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 598 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 312 هه‌زار و 35 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 270 هه‌زار و 228 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
