کۆشکی سپی: مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت

 کۆشکی سپی: مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت
سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی رایگەیاند، لە 3ی مانگی 11ی ئەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و سەرۆک ترەمپ سەرۆکەوتن بەدەستدەهێنێت.

مارک مێدۆس، سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی لەمیانەی لێدوانێکیدا لە بەرنامەی Face the Nationی کەناڵی CBS رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە 3ی مانگی 11 هەڵبژاردن ئەنجامدەدات، کاتێک سەرۆک ترەمپ ئاماژەی بە بیرۆکەی دواخستنی هەڵبژاردن کرد، ئەو تەنها نیگەرانی لە دەنگدان بە رێگای پۆستە دەربڕی".

لە هەڵبژاردنەکەی ئەمساڵدا جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵبژاردنەکەی ئەمساڵدا جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت و دەبێتەوە بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان.

30ی مانگی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "بەڕێوەچونی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ساڵی 2020 بەشێوەی ئەلیکترۆنی، بەبێ ئامادەبونی دەنگدەر دەبێتە گەورەترین پڕۆسەی چەواشەکاری لە مێژودا، شەرمەزارییش دەبێت بۆ ئەمریکا".

ترەمپ پێشنیازی ئەوەشیکرد کە هەڵبژاردنەکانی مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ئەمساڵ دوابخرێت

ترەمپ پێشنیازی ئەوەشیکرد کە هەڵبژاردنەکانی مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ئەمساڵ دوابخرێت، تا هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بتوانن بەسەلامەتی دەنگی خۆیان بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەلمێنراوە کە دەنگدانی ئەلیکترۆنی کارەساتە، دیموکراتەکان چەندینجار باسایان لە دەستوەردانی دەرەکی کردوە لە هەڵبژاردنەکانی رابردودا، بەڵام ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی رێگە ئاسانتردەکات بۆ دەستوەردانی وڵاتانی بیانی و ئەنجامەکەی ورد و راست نابێت.

وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەلایەن کۆنگرێسەوە دیاریدەکرێت، لە رەشنوسی دەستوری وڵاتنەکەدا هاتوە، هیچ یاسایەک لەبارەی دواخستنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و کاتی دیاریکردنی سەرۆکی وڵاتەکە نەهاتوە و پەسەندکراو نیە.









خەندان
Top