له ڕووسیا 129 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/7/2020، له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 509 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 834 هه‌زار و 499 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه پێنج هه‌زار و 475 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 129 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 13 هه‌زار و 802 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 629 هه‌زار و 655 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
