جۆنسن لەبارەی بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا

 جۆنسن لەبارەی بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، لەچەندین وڵاتی ئەوروپا نیشانەی سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبینرێت، پێویستە رێکاری خێراو کارای بەرامبەر بگیرێتەبەر.

لە هەندێک وڵاتی ئەوروپا نیشانەکانی سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا دەرکەوتوە


رۆژنامەی The Guardianی بریتانی لە زاری بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بڵاویکردەوە، "نیگەرانی ئەوەم لە هەندێک وڵاتی ئەوروپا نیشانەکانی سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا دەرکەوتوە، پێویستە رێکاری دەستبەجێ و کارایی بەرامبەر بگیردرێتەبەر".

لە ئێستادا پێویستە هەموان پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە


لەبارەی کەمکردنەوەی ماوەی کەرەنیتە لە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا لە 14 رۆژەوە بۆ 10 رۆژ جۆنسن وتی، "هەمیشە بۆ رێگایەک دەگەڕێن کە بەهۆیەوە زیانەکانی کەرەنتینە لەسەر وڵاتەکان کەمبکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا پێویستە هەموان پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە".

قەڵەوی یان زیادەی کێش دەبێتە هۆی زیادبونی مەترسییەکانی کۆرۆنا لەسەر کەسی توشبو


دوێنێ سێشەممە جۆنسن پلانی دابەزاندنی کێشی هاوڵاتیانی بریتانیای خستەڕو، لەپاش ئەوەی توێژینەوە زانستییەکان سەلمانبویان کە قەڵەوی یان زیادەی کێش دەبێتە هۆی زیادبونی مەترسییەکانی کۆرۆنا لەسەر کەسی توشبو.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپی، لەپاش ئیسپانیا زۆرترین زیانی کۆرۆنا بەر بریتانیا کەوتوە، تا ئێستا 300 هەزار و 692 کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 45 هەزار و 878 کەس گیانیانلەدەستداوە.








خەندان
Top