ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دو كه‌سایه‌تی توركیا و سوریادا سه‌پاند
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی واشنتن بۆ بنەبڕكردنی تۆڕه‌كانی هاوكاریكردنی دارایی و لۆجستی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا بەردەوامە.
به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ماددی و لۆجستی داعش و گواستنه‌وی پاره سزایان سه‌پاندوه به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی سوریا
ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ماددی و لۆجستی داعش و گواستنه‌وی پاره له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆ چه‌كدارانی داعش له ناو سوریا، سزایان سه‌پاندوه به‌سه‌ر عه‌لی فاروق حه‌مود، هه‌روه‌ها سزا سه‌پێندراوه به‌سه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین راوی، كه به‌رپرسی رێكخستنی كاروباری ماددیی داعش بوه له توركیا.
هه‌نگاوی گه‌وره‌یان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوه بۆ بنەبڕكردنی ئه‌و تۆڕانه‌ی كه هاوكاری داعش ده‌كه‌ن
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئەوەشی خستەڕو، هه‌نگاوی گه‌وره‌یان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوه بۆ بنەبڕكردنی ئه‌و تۆڕانه‌ی كه هاوكاری داعش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستاشدا به‌شێكی زۆر ماوه كه له‌وباره‌یه‌وه هاوكاری گروپه تیرۆرستیه‌كان ده‌كه‌ن.
خەندان
