مالیكی: سعودیه نایه‌وێت شیعه حوكمی عێراق بكات
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، "سعودیه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه به‌غدا سه‌نته‌ری خه‌لافه‌تی عه‌باسیه و پێویست نیه كه‌سێكی شیعه حوكمی بكات، ئه‌وه‌ش بۆ كێشه‌ی مەزهەبی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ و دور له مەزهەبی بێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ و دور له مەزهەبی بێت، به‌ڵام به‌هۆی مەزهەبییه‌وه، جۆرج بوش سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا شكستیهێنا كه هه‌وڵیدا ده‌رگایه‌كی باشی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سعودیه و عێراق بكاته‌وه.
سعودیه كێشه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران دروستده‌كات و قه‌یرانه‌كان زیاد ده‌كات
سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكراشیكردوه، سعودیه ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی بڕیاری عه‌ره‌بی بكات، تاوه‌كو كێشه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران دروستبكات و هه‌وڵیشبدات قه‌یرانه‌كان زیاتر بكات.
خەندان
