له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 61 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 61 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ نزیكه‌ى 150 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه‌ 28/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 433 هه‌زار و 410 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات چوار ملیۆن و 371 هه‌زار و 839 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، زیاتر له‌ 61 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌مریكا تووشى كۆرۆنا بوونه‌.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 150 هه‌زار و 444 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، دوو ملیۆن و 136 هه‌زار و 603 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.








باسنيوز
Top