له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 293 هه‌زار و 606 كه‌س

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 293 هه‌زار و 606 كه‌س
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێوه‌‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 212 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 15 هه‌زار و 912 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 434 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ له‌ ئێران 293 هه‌زار و 606 کەسه‌.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 255 هه‌زار و 144 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.











باسنيوز





Top