ئەحمەد داودئۆغلۆ: بۆچی دەسەڵاتی توركیا بە زمانی كوردی قەڵس دەبێت؟
دوێنێ یەکشەممە ٢٦/٧/٢٠٢٠ ئەحمەد داودئۆغلۆ چووە باتمان و لەوێ وتارێكی پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر زمانی كوردی.
ئەو گوتی: "لەم وڵاتەدا كە باس دێتە سەر زمانی كوردی كە زمانێكی سەرەكیی ئەم وڵاتەیە، بۆچی دەسەڵات قەڵس دەبێت؟ من بڕوام بەوە هەیە، خوێندن بە زمانی كوردی لە توركیا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئاشتیی كۆمەڵایەتی دێتە بوون و مسۆگەر دەبێت".
لە بەشێكی تری وتارەكەیدا رەخنەی لە حكوومەتی توركیا گرت، چونكە لە كاتی كردنەوەی (ئایاسۆفیا)، بۆ یەكەمجارە حكوومەت بڕیار بدات كێ دەبێت بچێتە ماڵی خودا و كێش بۆی نییە بچێتە ماڵی خودا.
باسنيوز
