فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیل لەناو خاکی لوبنان کەوتە خوارەوە
ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لەزاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو فڕۆکەو بێ فڕۆکەوانە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەی سەرسنوور کەوتووەتە خواروە، بەڵام ئاماژەی بە هۆی کەوتنەخوارەوەی نەکردووە.
لەمبارەوە تەلەفزیۆنی ئیسرائیل هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و هۆکاری کەوتنەخوارەوەی بۆ (گرفتی تەکنیکی) گەڕاندووەتەوە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش داوە، لەبارەی درزکردنی زانیاریی ناو ئەو فڕۆکەویە هیچ نیگەرانییەک لە گۆڕێدا نییە.
ماویەیەک گرژی و ئاڵۆزی لە سنوورەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سووریا و لوبنان، پاش کوژرانی ئەندامێکی حزبوڵا لە هێرشەکانی ئیسرائیل، لە دەوروبەری دیمەشق، زیاتر بوون.
دوای ئەو ڕووداوە ئیسرائیل هێزەکانی لە سنورەکانی لوبنان و سووریا زیاتر کردووە و لە حاڵەتی ئامادەباشدایە.
حزبوڵای لوبنان ئاشکرای کردووە (عەلی کامیل موحسن) ئەندامێکی ئەو ڕێکخراوە لە ئەنجامی دوایین هیرشی ئاسمانیی ئیسرائیل لە سووریا کوژراوە.
باسنيوز
