توركیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی سووتاندنی ئاڵاكەی لە یۆنان دەكات

توركیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی سووتاندنی ئاڵاكەی لە یۆنان دەكات
توركیا هۆشداری دایە یۆنان و بەڵێنی بەو وڵاتەدا، هەر كەسێك دەست بۆ ئاڵاكەیان درێژ بكەن، ئەو دەستە دەشكێنن.

دوای ئەوەی لە ئەنجامی هەڵچوونی گرژییەكانی نێوان توركیا و ئەنقەرە ژمارەیەك چالاكوانی یۆنانی لە شاری سالۆنیكی وڵاتەكەیان ئاگریان لە ئاڵای توركیا بەردا، وەزارەتی بەرگری توركیا لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی توندی ئاراستەی یۆنان كرد و داوای لە ئەسینا كرد، "دەستبەجێ سنوورێك بۆ ئەو گێچەڵكاریانە دانێت".

دوای ئەوەی ئەنقەرە بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاری دا، مۆزەخانەی ئاسا سۆفیای مێژووی لە شاری ئیستانبوڵ بگۆڕیت بۆ مزگەوت، كاردانەوەی توندی یۆنان و وڵاتانی كریستیان و بەدوایدا هات، سووتاندنی ئاڵای توركیا لە یۆنان لە چوارچێوەی ئەو كاردانەوانەدا بوو.

ئەو گرژیانەش دوای كنە و پشكنینەكانی توركیا و گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ئاوەكانی یۆنان، هاوكات قەیرانی لیبیا و پاڵپشتییەكانی ئەنقەرە بۆ یەكێك لە لایەنەكانی قەیرانی ئەو وڵاتە هاتوون.












K24
Top