یەکەم کەشتی نەفەرهەڵگری ئەڵمانی دوای کۆرۆنا گەشتێکی دەستپێکرد
بەرچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، یەکەم کەشتی نەفەرهەڵگری ئەڵمانی دوای سەرهەڵدانی قەیرانی کۆرۆنا گەشتێکی دەریای باکور دەستپێکرد.
ئێوارەی رۆژی هەینی کەشتی (My Ship 2)-ی ئەڵمانی گەشتێکی دو رۆژەی دەستپێکرد
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەی بی سی نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە لەژێر رێنمایی وردی تەندروستی و زامنکردنی سەلامەتی سەرنشینان و ستافەکەی، ئێوارەی رۆژی هەینی کەشتی (My Ship 2)-ی ئەڵمانی گەشتێکی دو رۆژەی دەستپێکرد.
کەشتییەکە لەسەدا 60-ی سەرنشینەکانی خۆی هەڵگرتوە کە هەزار و 200 سەرنشینە
بەگوێرەی زانیارییەکان، کەشتییەکە لەسەدا 60-ی سەرنشینەکانی خۆی هەڵگرتوە کە هەزار و 200 سەرنشینە، لەکاتێکدا توانای هەڵگرتنی دو هەزار و 900 سەرنشینی هەیە، ئەوەش بۆئەوەی بۆشایی پێویست بۆ دورکەوتنەوەیان هەبێت، بەڵام هێشتا بەوجۆرە نیە کە لەلایەن تیمی تەندروستییەوە داواکراوە.
دەستپێکردنەوەی چالاکی کەشتییە نەفەرهەڵگرەکان ئومێدێک بۆ جوڵەی بازرگانی و هەنگاوەکانی ئاسایبونەوەی دۆخی ئابوری دروستدەکات
بەگوێرەی شارەزایانی ئابوری، دەستپێکردنەوەی چالاکی کەشتییە نەفەرهەڵگرەکان ئومێدێک بۆ جوڵەی بازرگانی و هەنگاوەکانی ئاسایبونەوەی دۆخی ئابوری دروستدەکات.
لەناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردوەوە، بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا، جوڵەی کەشتییە بازرگانی و نەفەرهەڵگرەکانی ئەڵمانیا و بەشێکی زۆر لەجیهان راوەستاون و لەگەڵ رچاوکردنی رێنمایی تەندروستی و گرتنەبەری رێکاری توند، بەشێک لەو چالاکییانە دەستیان پێکردۆتەوە.
خەندان
