بریتانیا: بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکانی روسیا و چین تواناکانمان بەهێزتر دەکەین
بەکارهێنانی چەکی ئاسمانی لەلایەن چین و روسیا هەڕەشەیە بۆ سەر بریتانیا
بن والاس، وەزیری بەرگری بریتانیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی Sunday Telegraph-ی بریتانی رایگەیاند، بەکارهێنانی چەکی ئاسمانی لەلایەن چین و روسیا هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتەکەی.
مانگە دەستکردەکەی روسیا، کە کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی لەخۆگرتوە و شێوەی چەکی پێبەخشیوە
ئاماژەی بەوەشکرد، بریتانیا نیگەرانە لەبارەی تاقیکردنەوەی مانگە دەستکردەکەی روسیا، کە کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی لەخۆگرتوە و شێوەی چەکی پێبەخشیوە.
24ی ئەم مانگە، فەرماندەیی ئاسمانیی ئەمریكی رایگەیاند، بەڵگەی هەیە مۆسكۆ چەكێكی تاقیكردوەتەوە كە دژ بە مانگە دەستکردەکان كاردەكات لە بۆشایی ئاسمان.
بریاریشە سبەی دوشەممەی لە ڤییەنا دانوستانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و روسیا لەبارەی پاراستنی ئاسایشی بۆشایی ئاسمان بەڕێوەبچێت، ئەوەش بە یەکەمین دانوستانی لەوجۆرە هەژماردەکرێت، کە لەدوای ساڵی 2013ەوە ئەنجامبدرێت.
خەندان
