له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 765 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/7/2020، له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 765 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 812 هه‌زار و 485 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه پێنج هه‌زار و 871 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 77 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 13 هه‌زار و 269 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 600 هه‌زار و 250 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
