برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران : ئێران مەترسییە بۆ سەر گەلەکەی و سەقامگیری ناوچەکە

برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران : ئێران مەترسییە بۆ سەر گەلەکەی و سەقامگیری ناوچەکە
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هۆشداریدا لەبارەی درێژنەکردنەوەی بڕیاری سەپاندنی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران و رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی تاران مەترسییە بۆ سەر گەلەکەی و ناوچەکەش.

برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەمیانەی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی الشرق الأوسط رایگەیاند، "پڕۆژە بڕیارێک پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکرێت، بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران، واشنتن هەوڵ دەدات ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە رازیبکات بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژەیە، جا ئەو وڵاتانە ئەندامی هەمیشەیی بن یاخود نا".

درێژنەکردنەوەی پڕۆژەبڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران دەبێتە هۆی هەناردەکردنی چەکی زیاتر بۆ عێراق، یەمەن، سوریا و لوبنان


ئاماژەی بەوەشکرد، درێژنەکردنەوەی پڕۆژەبڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران دەبێتە هۆی هەناردەکردنی چەکی زیاتر بۆ عێراق، یەمەن، سوریا و لوبنان.

رەفتارەکانی تاران وەک مەترسی سەیردەکات بۆ سەر گەلەکەی و وڵاتانی ناوچەکەش


نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران باسی لەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لە ملیۆنەها هاوڵاتی ئێران دەکات، رەفتارەکانی تاران وەک مەترسی سەیردەکات بۆ سەر گەلەکەی و وڵاتانی ناوچەکەش.

لەئێستادا ئەمریکا هەوڵدەدات 15 ئەندامە سەرەکییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رازی بکات بە گەڕانەوەی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر تاران و درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بەو وڵاتە، کە بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵدا لەسەری لادەچێت.







خەندان
Top