سه‌رۆكی تونس وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپارد
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی تونس، هیشام مه‌شیشی راسپاردوه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ له‌و وڵاته پێكبهێنێت.
ماوه‌ی 30 رۆژیشی له‌به‌رده‌م هیشام مه‌شیشی دیاریكردوه بۆئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی تونس پێكبهێنێت
سه‌رۆكی تونس، ماوه‌ی 30 رۆژیشی له‌به‌رده‌م هیشام مه‌شیشی دیاریكردوه بۆئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی تونس پێكبهێنێت و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی متمانه وه‌ربگرێت.
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه، ئه‌لیاس فه‌خفاخ سه‌رۆك وه‌زیرانی تونس ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند
پاش ئه‌وه‌ی قه‌یس سه‌عد سه‌رۆكی تونس، داوای كردبو كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، رۆژی 15ی ئه‌م مانگه، ئه‌لیاس فه‌خفاخ سه‌رۆك وه‌زیرانی تونس نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كرد.
خەندان
