قازانجی زەین لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 14٪ دابەزیوە
کۆمپانیای زەین بۆ پەیوەندییەکان کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا کاردەکات رایگەیاند کۆی قازانجەکانی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 279 ملیۆن دۆلار بووە لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 311.22 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمپانیای زەین 47.6 ملیۆن بەشداربووی هەیە و لە عێراقیشدا نزیکە 15 ملیۆن بەشداربووی هەیە. زەین لەبارەی داهات و قازانجەکانیەوە لە عێراق رایگەیاندووە کۆی قازانجەکانی لە عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 28 ملیۆن دۆلارە.
دابەزینی قازانجی کۆمپانیای زەین وەک کۆپانیاکە رایگەیاندووە پەیوەندیی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە.
رووداو
