له ئێران دوو هه‌زار و 316 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 195 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 15 هه‌زار و 484 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 316 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 288 هه‌زار و 839 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 251 هه‌زار و 319 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
