بۆریس جۆنسۆن: مەترسیی کۆرۆنامان بەهەند وەرنەگرت
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دان بەوەدا دەنێت، کە مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنای بەهەند وەرنەگرتووە.
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی (BBC)، رایگەیاندووە، دەمانتوانی چەند کارێک بەشێوەیەکی جیاوازتر بکەین.
بۆریس جۆنسۆن هەروەها رایگەیاندووە، لە هەفتەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە بەریتانیا، حکوومەتەکەی مەترسییەکانی کۆرۆنای بە هەند وەرنەگرت.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای لە هاووڵاتییان کرد بەشێوەی ئاسایی درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن، بەڵام ”خۆتان بۆ مەرگی ئازیزانتان ئامادە بکەن“.
تا ئێستا هەزار و کەس لە بەریتانیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
