زیاتر لە 9 ملیۆن و 740 هەزار توشبوی کۆرۆنا لە جیهان چاکبونەتەوە
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 15 ملیۆن و 945 هەزار و 330 کەس، لەو ژمارەیەش 9 ملیۆن و 742 هەزار و 879 توشبو چاکبونەتەوە و 642 هەزار و 776 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 4 ملیۆن و 248 هەزار و 327 توشی پەتاکە بون
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 4 ملیۆن و 248 هەزار و 327 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش دو ملیۆن و 28 هەزار و 74 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 148 هەزار و 490 کەس بەرزبوەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 319 هەزار و 501 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 286 هەزار و 523 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.
خەندان-
