فرۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل چەند پێگەیەكی سەربازی سوریا بۆردومان دەكەن
شه‌وی هه‌ینی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك پێگەی سه‌ربازی سوریایان له شاری قونه‌یتره‌ی بۆردومانكرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌مشه‌و له‌رێگه‌ی موشه‌كی ئاسمانیه‌وه، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای ئیسرائیل، چه‌ند پێگه‌یه‌كی سوپای سوریایان له شاری قونه‌یتره بۆردومانكردوه.
هاوڵاتیان هه‌ستیان به‌ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كردوه
كه‌ناڵی فه‌رمی سوریاش بڵاویكردوه‌ته‌وه، هاوڵاتیان هه‌ستیان به‌ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كردوه له‌نزیك ناوچه‌ی مه‌جده‌ل شهمس.
وته‌بێژێك به‌ناوی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندوه، فرۆكه جه‌نگیه‌كانیان چه‌ند ئامانجێكی سوپای سوریایان له‌باشوری ئه‌و وڵاتە وه‌ك وه‌ڵامێك له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی گوللـه‌ى به‌ئاراسته‌ی جۆلان بۆردومانكردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل نه‌زانراوه.
خەندان
