ئێران: فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە ئاسمانی سووریا فڕۆکەیەکی مەدەنیی هەراسانکردووە

ئێران: فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە ئاسمانی سووریا فڕۆکەیەکی مەدەنیی هەراسانکردووە
ماڵپەڕی فەرمیی ئێران خەبەر بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە ئاسمانی سووریا فڕۆکەیەکی مەدەنیی ئەو وڵاتەی هەراسانکردووە و لە ئەنجامدا چەند سەرنشینێک برینداربوون.

فڕۆکەکە سەر بە هێڵی ئاسمانیی ماهانە و لە تارانەوە بەڕێکەوتووە بۆ بەیرووت. یەکێک لە سەرنشینەکان دەڵێت "فڕۆکەیەکی جەنگی رێک پێمانەوە چەسپابوو".

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای ئێرانی بڵاویانکردووەتەوە، بۆئەوەی پێکدادان روونەدات فڕۆکە ئێرانییەکە بەخێرایی نزمبووەتەوە و بەوهۆیەوە چەند سەرنشینێک برینداربوون.














رووداو
Top