دادگایەکی تورکیا: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان تاوان نییە
ساڵی 2018 شوێنه‌وارناسی كورد ئه‌حمه‌د كینای له چه‌ند رێوڕه‌سمێكدا ئاڵای كوردستانی هەڵکرد، دادگای ئه‌رزه‌ڕۆم له باكووری كوردستان هەڵکردنی ئاڵاکەی به به‌ڵگه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ په‌كه‌كه هه‌ژماركردبوو؛ سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاره‌كه‌ش داوای سزای به‌ندكردنی بۆ دەرکردبوو، به‌ڵام دووه‌م دادگای سزا قورسه‌كانی وان، ئاراسته‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی گۆڕی كاتێك بڕیارێكی له‌مباره‌یه‌وه دا و دادوه‌ری دادگاكه بڕیاریدا به‌وه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بە واتای بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه نایه‌ت، ناشبێت ئه‌مه بكرێته به‌ڵگه بۆ تۆمه‌تباركردن و سزادانی هیچ كه‌سێك.
به‌شێك له‌و وێنانه‌ی كه له ساڵی 2015 گیراون و ئه‌حمه‌د كینای خه‌ریكی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه، به‌شێكی ئه‌م وێنانه له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی به پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ په‌كه‌كه وه‌كو به‌ڵگه به‌كارهێنرابوون.
لەوباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د كینای راگه‌یاند "له‌میانی به‌رگریكردن له خۆم له‌نێو دانیشتنه‌كانی دادگاییكردندا جه‌ختم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م ئاڵایه، ئاڵای هێزێكی سه‌ربازی، یاخود لایه‌نێكی سیاسی نییه. به پێچه‌وانه‌وە ئاڵایه‌كی فه‌رمیی پێگه‌یه‌ك و قه‌واره‌یه‌كی دانپێدانراوی گه‌لێكه و ئاڵاكه‌ش ئاڵای مێژوویی گه‌لی كورده. هه‌روه‌ها حكومه‌تی توركیاش دانی به‌م ئاڵایەدا ناوه و چه‌ندین جار له پلاتفۆرمه فه‌رمییه‌كاندا له‌به‌رده‌م داموده‌زگاكانی توركیاش هه‌ڵكراوه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی دووه‌م دادگای سزا قورسه‌كانی وان-دا هاتووه "له ساڵی 2005 ریفراندۆمی په‌سندكردنی ده‌ستووری عێراق له سه‌رانسه‌ری ئه‌م وڵاته ئه‌نجامدرا. له ده‌ستووره‌كه‌ی عێراقدا پێگه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان و ئاڵای تایبه‌تی خۆیشی هه‌یه كه ده‌ستوور ئاماژه‌ی پێداوه و به فه‌رمی دانی پێداناوه".
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە "حكومه‌تێكیش هه‌یه به‌ناوی حكومه‌تی ئیداره‌ی هه‌رێمی باكووری عێراق كه نوێنه‌رایه‌تیی زۆرینه‌ی كورد ده‌كات له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و خاكی عێراقیدا و هه‌ركاتێكیش ئه‌گه‌ر له عێراقیش جیابوونه‌وه ئاڵاكه‌یان هه‌ر ئه‌مه ده‌بێت، وه‌كو نوێنه‌رایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی كورد. ئه‌م قه‌واره‌یه‌ش فه‌رمییه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه. بۆیه ده‌كرێت به‌دووربگیرێت له مامه‌ڵكردنی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه، چونكه دوو شتی جیاوازن. ئه‌و وێنانه‌ی كه له هه‌ژماری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌حمه‌د كینای بڵاوكراونه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌سنی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه نییه و ئاماژه به هه‌ڕه‌شه و تووندوتیژی و ره‌واییدان نییه به په‌كه‌كه".
هاوكات دادگای ئه‌رزه‌ڕۆمیش دوای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاره‌كه و ده‌رچوونی بڕیاری دادگای سزا قورسه‌كانی وان، بڕیاره‌كه‌ی په‌سندكرد.
ئه‌حمه‌د كینای گوتی "له ماوه‌ی رابردوودا زۆر كه‌س به‌هۆی ئاڵای كوردستان سزادراون، به‌ڵام دوای ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره ده‌كرێت هه‌موویان ئازادبكرێن و بێبه‌ری بكرێن له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌یان كراوه. له داهاتووشدا كه‌س به‌هۆی ئاڵای كوردستان سزانادرێت، بۆ ئه‌مه‌ش دڵخۆشین".
رۆژ پێنجشەممە 18ی تەممووزی 2019 پارێزگاری ترابزۆن بڵاویکردەوە کە نۆ گەشتیاری باشووری کوردستان بە ملپێچی ئاڵای کوردستانەوە وێنەیان گرتووە و بەهۆیەوە پشێوی دروستبووە، گەشتیارەکانیش دەستگیرکران و رۆژێک دواتر ئازادکران.
رووداو
