مایک پۆمپیۆ: بەردەوامی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران مسۆگەر دەکەین
واشنتن هەرگیز رێگە بە لابردنی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران نادات
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی سەردانی بۆ لەندەنی پایتەختی بریتانیا رایگەیاند، "واشنتن هەرگیز رێگە بە لابردنی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران نادات، لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا گفتوگۆی دەربارەی درێژکردنەوەی ئەو بڕیارە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە.
ئەگەر بریاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان درێژ نەکرێتەوە، ئەوا تاران دەبێت بە بازرگانی فڕۆشتنی چەک بە رێکخراوە تیرۆرستییەکانی جیهان
پێشتر برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاندبو، "ئەگەر بریاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان درێژ نەکرێتەوە، ئەوا تاران دەبێت بە بازرگانی فڕۆشتنی چەک بە رێکخراوە تیرۆرستییەکانی جیهان".
لەئێستادا ئەمریکا هەوڵدەدات 15 ئەندامە سەرەکییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رازی بکات بە گەڕانەوەی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر تاران و درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بەو وڵاتە، کە بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵدا لەسەری لادەچێت
خەندان
