نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە دادەبەزێت

 نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە دادەبەزێت
بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا و زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا، نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە روی لە دابەزین کرد.

نەوتی خاوی برێنت 35 سەنت دابەزی، و لەدواین مامەڵەدا بە 43.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 35 سەنت دابەزی، کە دەکاتە 0.8%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 43.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 39 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 41.53 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا


لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 39 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 41.53 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.9% دابەزیوە.

بەپێی داتاکانی پەیمانگای پیشەسازی پتڕۆڵی ئەمریکی لە هەفتەی رابردودا ئاستی نەوتی عەمبارکراوی ناو کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە قەبارەی 7.5 ملیۆن بەرمیل بەرزبوەتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشبینیدەکرا زیادبونی نەوت تەنها بە قەبارەی 2.1 ملیۆن بەرمیل بێت.

ئێدوارد مۆیا، گەورە شیکەرەوەی ئابوری لە کۆمپانیای OANDA رایگەیاند، "بەهۆی زیابونی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکی و زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا، گورزێکی دو جەمسەری لە خواست لەسەر نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا کەوتوە، ئەوەش وایکردوە نرخەکەی رو لە دابەزین بکات".








خەندان-
Top