له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا چوار ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا چوار ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 144 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌ 22/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 28 هه‌زار و 569 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 961 هه‌زار و 429 بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 144 هه‌زار و 953 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 886 هه‌زار و 583 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌









باسنیوز
Top