له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 783 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 783 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ 12 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/7/2020، له‌ ڕووسیا پێنج هه‌زار و 842 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 783 هه‌زار و 328 كه‌س. ‌

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ پێنج هه‌زار و 940 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 153 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 12 هه‌زار و 580 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 562 هه‌زار و 384 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.






باسنيوز
Top