ترەمپ لە هەڵوێستێکی پێشوی خۆی پاشگەزدەبێتەوە

 ترەمپ لە هەڵوێستێکی پێشوی خۆی پاشگەزدەبێتەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار وێنەیەکی خۆی بە دەمامکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و ئەوکارەشی بە کارێکی نیشتیمانی ناوبرد، لەکاتێکدا پێشتر لە چەندین لێدواندا دژایەتی خۆی بۆ بیرۆکەی ناچارکردنی هاوڵاتیان لە بەستنی دەمامک لە شوێنە گشتییەکان دەربڕیبو.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بۆ یەکەمین جار وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە دەمامکی بەستبو.

بە بڕوای زۆرێک لە هاوڵاتیان بەستنی دەمامک کارێکی نیشتیمانییە، بەتایبەت لەو کاتانەی کە ناتوانیت ماوەی کۆمەڵایەتی بپارێزیت

ترەمپ باسی لەوەکردوە، "ئێمە یەکگرتوین لە هەوڵەکانمان بۆ شکستهێنان بە ڤایرۆسی نادیاری چینی، بە بڕوای زۆرێک لە هاوڵاتیان بەستنی دەمامک کارێکی نیشتیمانییە، بەتایبەت لەو کاتانەی کە ناتوانیت ماوەی کۆمەڵایەتی بپارێزیت، هیچ کەسێکیش لە باشترین سەرۆکەکەتان نیشتیمانی تر نییە".



ئەو تویتەی ترەمپ وەک پاڵپشتییەک بو بۆ بەستنی دەمامک لە شوێنە گشتی و داخراوەکاندا، لەکاتێکدا پێشتریش لە چەندین لێدواندا دژایەتی خۆی بۆ بیرۆکەی ناچارکردنی هاوڵاتیان لە بەستنی دەمامک لە شوێنە گشتییەکان دەربڕیبو.

12ی ئەم مانگە، بۆ یەکەمجار ترەمپ بە دەمامکەوە دەرکەوت، کاتێک سەردانی یەکێک لە دامەزراوە سەربازییە پزیشکییەکانی وڵاتەکەی کرد لە دەرەوەی واشنتن.







خەندان-
Top