نرخی نەوت رو لە بەرزبونەوە دەکات

 نرخی نەوت رو لە بەرزبونەوە دەکات
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا رو لە بەرزبونەوە دەکات، ئەوەش بەهۆی زیادبونی هیواکان لەبارەی گەیشتن بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە داهاتویەکی نزیکدا کە وەبەرهێنەران لەبارەی زیادبونی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە گەشبینتربون.

نەوتی خاوی برێنت 22 سەنت بەرزبوەوەو لەدواین مامەڵەدا بە 43.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا


بەپێی داتا جیهانییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 22 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە 0.51%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 43.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 11 سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە 40.92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا


لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 11 سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە 40.92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.27% زیادیکردوە.

بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە سێ هەفتەی رابردودا تا رادەیەک نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە ئۆپیک هەوڵەکانی خۆیان چڕکردوەتەوە، بۆ ئەوەی بازاڕەکانی نەوت هاوسەنگ بکەن.

لە ئێستادا وڵاتانی بریتانیا، روسیا و چین، توانیویانە لە پەرەپێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بگەنە ئاستی خۆئامادەکردن بۆ بەرهەمهێنان، ئەوەش هیوای وەبەرهێنەرانی لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسەوە بەرزکردوەتەوە، کە بەهۆیەوە گەشەسەندنی بازاڕە ئابورییەکانی پەکخراوە.





خەندان-
Top