ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 11 كۆمپانیای دیكه‌ی چیندا سه‌پاند
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیا چینیانه تۆمه‌تبارن به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، به تایبه‌تی له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ئیگۆر له هه‌رێمی چینگیانگ له خۆرئاوای چین.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، به زۆره‌ملێ كار به هاووڵاتیانی ئیگۆر ده‌كه‌ن و كرێی كاركردنیان پێ ناده‌ن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه.
وه‌زاره‌تی بارزگانی ئه‌مه‌ریكا روونیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیا چینیانه له بواری رستن و چنین كار ده‌كه‌ن و دوو كۆمپانیاشیان هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی بۆهێڵه‌كان ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ زیاتر سه‌ركوتكردنی ئیگۆره‌كان.
K24
