پەرلەمانی میسر گڵۆپی سەوز بۆ سیسی هەڵدەکات تاوەکو هێز بنێرێتە لیبیا

پەرلەمانی میسر گڵۆپی سەوز بۆ سیسی هەڵدەکات تاوەکو هێز بنێرێتە لیبیا
للە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی میسر گڵۆپی سەوزی بۆ عەبدولفەتاح سیسی هەڵکردووە تاوەکو هێزی سەربازی بۆ لیبیا بنێرێت.

کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی میسر بەشێوەی داخراو بووە و دەڵێت، ناردنی هێز بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیەتی "لەو چوارچێوەیەدا پەرلەمان دەسەڵایەتی دایە عەبدولفتاح سیسی سەرۆکی وڵات بۆ ئەوەی سەرجەم رێککارەکان بگرێتەبەر".

بەپێی راگەیێندراوی پەرلەمانی میسر، هێزەکانی وڵاتەکە بەرپەرچی "میلیشیا تاوانکارە چەکدارەکان" و "تیرۆریستانی بیانی" دەدەنەوە.

هاوکات سەرۆکایەتیی کۆماری میسر بڵاویکردەوە، عەبدولفتاح سیسی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە بۆ راگرتنی شەڕ لە لیبیا و ئاڵۆزنەکردنی زیاتری دۆخەکە. ئەوەش "وەک زەمینەسازییەک بۆ دەستکردن بە دیالۆگ و چارەسەری سیاسیی دۆخی لیبیا".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو شێخەکانی ئەنجوومەنی هۆزەکان و پیاوماقوڵانی لیبیا لەمیانەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر داوایان کرد "میسر دەستوەردانی سەربازی لە لیبیا بکات".






رووداو
Top