زانکۆی ئۆکسفۆرد دۆزینەوە ڤاکسینێکی کاریگەر دژ بە کۆرۆنای ڕاگەیاند

زانکۆی ئۆکسفۆرد دۆزینەوە ڤاکسینێکی کاریگەر دژ بە کۆرۆنای ڕاگەیاند
زانکۆی ناوداری ئۆکسفۆر لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا درووستکردنی ڤاکسینێکی ڕاگەیاند کە دەتوانێت بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات.

ماڵپەڕی (BBC)ی بەریتانی لە هەواڵێکی بەپەلەدا ئاشکرای کرد کە ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد لەسەر هەزار ٧٧ کەس تاقی کراوەتەوە و ئەنجامی زۆر باشی بەدەست هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی زانکۆکە، ڤاکسینەکە بە ڕێژەیەکەی بەرچاو ئاستی سیستەمی بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە شەڕی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

ئەگەرچی حکومەتی بەریتانیا تا ئەم ساتە یەک ملیۆن ڤاکسێنی لەم جۆرەی زانکۆی ئۆکسفۆرد داوا کردووە، بەڵام زانایانی پزیشکی دەڵێن هێشتا ماوە دڵنیایی تەواوەتی بدەن لەوەی کە ڤاکسێنی کۆتایی دژی ڤایرۆسی کۆرانا درووست بووە.












باسنيوز


Top