له ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه گه‌یشته 143 هه‌زار و 289 كه‌س
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه 20/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 833 هه‌زار و 271 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 898 هه‌زار و 550 بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 143 هه‌زار و 289 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 802 هه‌زار و 338 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
