هەژماری تویتەری سێ ملیاردێری جیهانی هاککران
ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان هەژماری تویتەری هەر یەکە لە بیل گەیتس، ئیلەن مەسک و جێف بێزۆس هاککران.
شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشی ئەلکترۆنی کراوەتە سەر پێگە فەرمیەکانی تویتەری زۆرێک لە کەسایەتیە جیهانیەکان و کۆمپانیاکان
میدیا جیهانیەکان بلاویانکردوەتەوە، ئەمشەو شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشی ئەلکترۆنی کراوەتە سەر پێگە فەرمیەکانی تویتەری زۆرێک لە کەسایەتیە جیهانیەکان و کۆمپانیاکان.
خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت،خاوەنی کۆمپانیای ئامازۆن و خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەر یەکە لە کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا بەر ئەو هێرشە ئەلکترۆنیە کەوتون
بەگوێرەی زانیاریەکان تا ئێستا هەر یەکە لە بیل گەیتس، خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، جێف بێزۆس خاوەنی کۆمپانیای ئامازۆن و ئیلەن مەسک، خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەر یەکە لە کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا بەر ئەو هێرشە ئەلکترۆنیە کەوتون، کە هەرسێکیان سێ ملیاردێری جیهانین.
هێرشەکە دەیان کەسایەتی دیکەی گرتوەتەوە
هاوکات جگە لەو سێ ملیاردێرە، هێرشەکە دەیان کەسایەتی دیکەی گرتوەتەوە، لەوانە وەک کاینی وێست، هاوسەری کیم کارداشیان.
جگە لە کەسایەتیەکان هیرشە ئەلکترۆنیەکە پێگەی فەرمی زۆرێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری تەکنەلۆجیای گرتوەتەوە لەناویشیاندااپێگەی فەرمی ئەپل و مایکرۆسۆفت هەن.
خەندان-
