سعودیە بڕیارێک لەبارەی نوێژی جەژنی قوربان دەدات
عەبدولتەیف بن عەبدولعەزیز ئال شێخ، وەزیری کاروباری ئیسلامیی و بانگەوازی سعودی داوای لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتەکەی کردووە تەنیا رێگا بە کردنی نوێژی جەژنی قوربان لەو شوێنانەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراون، بدەن.
عەبدولتەیف بن عەبدولعەزیز ئال شێخ داوای کردووە بەهیچ شێوەیەک رێگا بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن بەدەر لەو شوێنانەی تەرخان دەکرێ، نەدرێ.
ئەو هەنگاوەی ئەمساڵی دەسەڵاتدارانی سعودیە وەک هەوڵێکە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
باسنيوز
