ئەمریکا و رووسیا هەوڵی کۆبوونەوەی سەرانی پێنج وڵاتە گەورەکەی جیهان دەدەن
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و رووسیا ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەی سەرانی پێنج وڵاتە گەورەکەی جیهان دەدەن.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەبارەی کۆبوونەوەکە، کە ”لە ئایندەیەکی نزیک“ دەبەسترێ، کردووە.
کۆبوونەوەکە لە 75ـەم ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان ساز دەکرێ و تێیدا سەرانی ئەو پێنج وڵاتە، کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین و مافی رەتکردنەوەی بڕیارەکان (ڤیتۆ)یان هەیە، تاوتوێی کێشە جیهانییەکان دەکەن.
ناوی سەرۆک و وڵاتانی بەشدار لەکۆبوونەوەکە:
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
- ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا
- ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
- جی شینگ پینگ، سەرۆکی چین
- بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
باسنيوز
