تەندروستیی جیهانی: وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕێگەی هەڵەیان گرتووەتە پێش

تەندروستیی جیهانی: وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕێگەی هەڵەیان گرتووەتە پێش
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕای گەیاندووە، لەلایەن ڕێبەرانی هەندێ لە وڵاتانەوە پەیامی هەڵە، نابەجێ و دژ بەیەک بە خەڵک دەدرێت و ئەمەش سەری لە خەڵک شێواندووە و بەگشتی لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕێگەی هەڵەیان گرتووەتە پێش.

ئاژانسی (BBC) بڵاوی کردووەتەوە د. تدرۆس ئادهانۆم بەڕێوەبەری تەندروستیی جیهانی (WHO) لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردووە بەشێکی زۆر لە وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڕێگەی هەڵەیان گرتووەتە پێش، چونکە زیادبوونی دووبارەی ئامار و داتای تووشبوان و مردنی خەڵک، ئەوە دەردەخات کە ڕێکارەکان یان بە باشی دانەڕێژراون، یان وەک خۆیان و بە باشی جێبەجێ ناکرێن".

ئەمریکا کە لەبارەی ئامار و داتای تووشبوان لە خراپترین دۆخدایە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر حاڵەتی تووشبوو و مردی تێدا تۆمار کراوە کە زیاتر لە 15 هەزار و 200 حاڵەتی نوێ لە ماوەی 24 کاتژمێردا، ڕێکۆردێکی نوێیە کە هەتا ئێستا تۆمار کراوە.

بەرزبوونەوەی ئامار و زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە ئاستی جیهان و بەتایبەتی ئەمریکا لە کاتێکدان کە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا و بەرپرسانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ وێنە "ئەنتۆنیۆ فاوچی" سەرۆکی ناوەندی نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمریکا لەبارەی چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، هاوکات کردنەوەی قوتابخانە و ناوەندە بازرگانییەکان، زۆر تەشەنەی سەندووە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی تووشبوان بە پەتای کۆرۆنا لە هەموو جیهان لە ١٣ ملیۆن تێپەڕیوە، هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە تا ئێستا 575 هەزار و 554 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.




باسنيوز
Top