ئه‌نقه‌ره: پشتیوانی پاریس له كورده جیاخوازهكان هۆكاری ناكۆكیمانه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ی تهمموز/ یۆلیۆی 2020) رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واومان هه‌بووه. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستیانكرد به هاوكاریكردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)ی كوردی جیاخواز، له پێناو دابه‌شكردنی خاكی سووریا، ئێمه ناكۆكی له نێوانماندا سه‌ریهه‌ڵدا.
ئه‌نقه‌ره چه‌ند جارێك ئیدانه‌ی كۆشكی ئه‌لیزێی كردووه، به هۆی ئه‌وه‌ی پێشوازی له شاندی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی باڵی سیاسی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی كردووه. توركیا ئه‌و پێشوازییه به هه‌وڵێك بۆ پێدانی شه‌رعییه‌ت به پاشكۆكانی رێكخراوێكی "تیرۆریستی" وه‌سفده‌كات.
K24
