تونسییەکان هەوڵی لەسەرکار لادانی سەرۆکە ئیخوانییەکەی پەرلەمان دەدەن
ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی نەهزە (ئیخوان موسلیمینی تونس)، راشد غەنوشیی سەرۆکی حزبەکە و سەرۆکی پەرلەمانی راسپاردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکۆمار و لایەنەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و دروستکردنی کابینەیەکی دیکە.
ئەو هەوڵەی بزووتنەوەی نەهزە دوای چەند کاتژمێرێک دێ لە رێککەوتنی چوار کوتلەی پەرلەمانی تونس بۆ کارکردن لەسەر لەکار لادانی راشد غەنوشی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
ئەو چوار کوتلەیەی هەوڵی لەسەرکار لادانی غەنوشی دەدەن بریتین لە کوتلەکانی دیموکراتی، چاکسازیی نیشتمانی، تەحیا تونس و کوتلەی نیشتمانی.
خالید ئەلکوڕەیشی، سەرکردە لە پارتی گەل رایگەیاندووە، لەمڕۆ دووشەممە 13-7-2020ـەوە دەست بە رێکارەکانی لادانی راشد غەنوشی لە پۆستەکەی دەکەن
باسنيوز
