توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان 13 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

 توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان 13 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردودا گەیشتە 194 هەزار کەس، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 13 ملیۆن و 41 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 13 ملیۆن و 41 هەزار و 698 کەس، لەو ژمارەیەش حەوت ملیۆن و 588 هەزار و 94 توشبو چاکبونەتەوە و 571 هەزار و 660 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا سێ ملیۆن و 413 هەزار و 995 توشی پەتاکە بون

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا سێ ملیۆن و 413 هەزار و 995 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 517 هەزار و 84 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 137 هەزار و 782 کەس بەرزبوەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 300 هەزار و 988 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 257 هەزار و 303 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.










خەندان
Top