له‌ ئه‌مریكا 379 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ئه‌مریكا 379 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 137 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌‌‌‌ 13/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 413 هه‌زار و 995 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 355 هه‌زار و 646‌ كه‌س بوو.

هه‌ر له‌ ئه‌مریكا و له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 379 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ 137 هه‌زار و 782 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه، هاوكات له‌ ئه‌میركا ملیۆنێك و 517 هه‌زار و 84 كه‌سیش له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌.






باسنيوز
Top