توێژینەوەیەکی زانکۆیی: ئابووریی جیهان بەهۆی كۆرۆناوە3.8 تریلیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە
لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوودا زانكۆی "سیدی"ی ئوسترالی كە یەكێك لە زانكۆ بەناوبانگەكانی جیهانە، توێژینەوەیەكی لەسەر كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر ئابووریی جیهانی بڵاو كردەوە، لە بەشێكی توێژینەوەكەدا هاتووە بەهۆی كۆرۆناوە 147 ملیۆن كەس لە جیهان كار و پیشەیان لەدەست داوە، كۆی گشتی ئەو مووچەیەش كە دەدرا بەو 147 ملیۆن كەسە دوو تریلیۆن دۆلار بووە.
زانكۆی سیدنی ئاماژەی بەوەش داوە ئەو زیانەی كە كۆرۆنا بە ئابووریی جیهانی گەیاندووە، بە قەد بوودجەی وڵاتێکی وەك ئەڵمانیایە، هەروەها بە قەت خەرجی تێچوونی شەڕی نیوان ئەمریكا بوو لەگەڵ هەردوو وڵاتی عێراق و ئەفغانستان.
لە بەشێكی دیكە توێژینەوەكەدا هاتووە كە زۆرترین زیانی كۆرۆنا بۆ سەر كەرتی گەشتیاری بووە لە جیهاندا، چونكە بەهۆی كۆرۆناوە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیران، بەتایبەت لە كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەورووپا و ئەمریكا.
باس
