له كۆرۆنا هه‌ڵات و پیاوێكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی کردە قوربانی
بەپێی زانیاریی ئاژانسی (سکاینیوز) گه‌شتیاره به‌ریتانییه‌كه، كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه، چووتە ناوچه‌ی "كۆستا دیل سول" له‌سه‌ر ده‌ریای سپی له ئیسپانیا كه باشترین سه‌یرانگه‌ی گه‌شتوگوزاریی تێدایە.
له گه‌شته‌كه‌دا گەشتیارە بەریتانییەکە بەیانییەک، له نهۆمی حه‌وته‌می هۆتێله‌كه و له به‌له‌كۆنه‌ی ژوورهكهەوە به‌سه‌ر پیاوێكی ته‌مه‌ن 43 ساڵیدا به‌ر ده‌بێته‌وه و له‌وێ هه‌ردووكیان گیانان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ده‌ستبه‌جێ پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و مردنی دوو پیاو راده‌گه‌یه‌نن، دواتر ده‌ست ده‌كه‌ن به كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا، پاڵپشتیی خۆیان بۆ خانه‌واده‌ی پیاوه به‌ریتانییه‌كه دووپات كردووەته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئیسپانیا له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه.
باسنيوز
