جۆ بایدن بۆ ئەردۆغان: پێویستە لە بڕیارەكەت پەشیمان ببیتەوە

جۆ بایدن بۆ ئەردۆغان: پێویستە لە بڕیارەكەت پەشیمان ببیتەوە


ركابەری دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكایەتیی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، داوا لە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا دەكات، لە بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت پەشیمان ببێتەوە.

جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) لەبارەی گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت بۆچوونی خۆی دەربڕی".

جۆ بایدن نووسیویە: "زۆر دڵگرانم بەوەی ئەردۆغان ئایاسۆفیای وەكوو مزگەوت ناساند، بۆیە دەبێت لەو بڕیارەی پەشیمان ببێتەوە. ئایاسۆفیا لەڕووی تەلارسازییەوە زۆر شتێكی جوان و گرنگە و شوێنێكی پیرۆزیشە بۆ زۆرێك لە ئایینەكان و ٨٥ ساڵە وەكوو مۆزەخانە ناسێنراوە و هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێكی دونیا سەردانی دەكەن".

بایدن داوا لە ئەردۆغان دەكات، چاو بە بڕیارەكەیدا بخشێنێتەوە و پێویستە ئایاسۆفیا ببێتەوە بە مۆزەخانە، چونكە وەكوو مزگەوت بناسرێت دڵگرانمان دەكات.








باسنیوز
Top