له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 615 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 615 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 727 هه‌زار و 162 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 611 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 130 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 11 هه‌زار و 335 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 501 هه‌زار و 61 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
