لە تورکیا 21 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە داوە، 48 هەزار و 813 پشکنین کراون و هەزار و 16 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.
بەو جۆرە ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا گەیشتە پێنج هەزار و 344 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 211 هەزار و 981 کەس بەرزبووەوە. هەزار و 194 لەو تووشبووانە لە چاودێریی چڕ خەوێنراون.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 334 تووشبوو چاکبوونەتەوە و بە گشتی تاوەکو ئێستا 193 هەزار و 217 تووشبوو لە باکووری کوردستان و تورکیادا چاکبوونەتەوە.
لە کاتێکدا حکومەتی تورکیا هەنگاوی بەرەو ئاساییبوونەوە هەڵهێنا، دووبارە ژمارەی تووشبووان رووی لە بەرزبوونەوە کرد و ئەوەش بووە هۆی دواکەوتنی کاتی ئاساییبوونەوە و رێوشوێنەکان لەو وڵاتەدا تووندکرانەوە.
ئێستا لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان و تورکیادا چوونەدەرەوە بەبێ دەمامک قەدەخەیە و سەرپێچیکار سزای ماددی دەدرێت.
رووداو
